ئۆپێك: ئه‌مساڵ خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاد دەبێت
K24 - هەولێر
هه‌یسه‌م غه‌یس سکرتێری گشتی رێكخراوی ئۆپێك، رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌مساڵ 2023، خواست له‌سه‌ر نه‌وت به‌رزبێته‌وه بۆ 2.3 ملیۆن به‌رمیل رۆژانه.
لە میانی گفتوگۆیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی وزە، كه لە شاری هیوستن له ویلایه‌تی تێكساسی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، سکرتێری گشتی ئۆپێک گوتی: ئێمە وای ده‌بینین کە بازاڕ لە گەشەکردندایە و پێشبینی دەکەین ئەمساڵ دۆخەکە باشتر بێت.
هه‌یسه‌م غه‌یس گوتیشی: زۆربەی گەشەکردنەکە لە وڵاتانی ئاسیا دەبێت كه هیندستانیش و چینیش ده‌گرێته‌وه.
سکرتێری گشتی ئۆپێک جه‌ختیشی كرده‌وه، پێشبینی دەکرێت خواست لەسەر نەوت بە رێژەی 2.3 بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات.