"یهكهمین بڕیاری مێسی دوای كرانه دهرهوهی له چامپیۆنزلیگ"
بەپێی سەرچاوەکانی ئیسپانیا لیۆنێل مێسی دوای ماڵئاواییکردنی پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ دەستی کردووە بە خوێندنەوە بۆ ئەو ئۆفەرانەی لە یانەکانی سعوودیە پێی گەیشتووە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە ماڵئاوایی کردنی پێشوەختەی پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ سەرەتای گۆڕانکارییەکانە لە چارەنووسی مێسی و ئەم یاریزانە ئارجێنتینیە رەنگە جارێکی دیکە لە خولەکانی ئەوروپا یاریی نەکاتەوە.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە، مێسی کۆمەڵێک بژاردەی لەبەردەمە لە دەرەوەی ئەورووپا و یەکێک لە بژاردەکانیش رووکردنە خولی سعوودیەیە، جگە لە یانەکانی سعوودیە یانەی نیوڵز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینی و چەند یانەیەکی ئەمریکا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
مۆندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە یانەی هیلال ئامادەیە بڕی ئۆفەرەکەی لە 250 ملیۆن یۆرۆ بۆ 400 ملیۆن یۆرۆ بەرز کردووەتەوە دوای ئەوەی مێسی ئۆفەری یەکەمی رەتکردەوە.
لەلایەن خۆیەوە یانەی ئیتیحاد ئامادەیە بۆ دوو وەرز 350 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەستێرەکەی تانگۆ.
لیۆنێل مێسی تهمهن 35 ساڵ، له هاوینی 2021 گرێبهستهكهی لهگهڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات و نوێنهكراوهیهوه و روویكرده پاریس سانجێرمان، لهگهڵ یانه پاریسییهكه 64 یاری كردووه، 29 گۆڵ و 31 ئاسیستی ههیه.