لیڤاندۆڤسكی هۆكاری لاوازی بارسێلۆنا له چامپیۆنزلیگ ئاشكرا دهكات
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکەی باس لە هۆکاری ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ دەکات، هەروەها یاریزانە پۆڵەندیەکە هیوا دەخوازێت ساڵانێکی زۆر لەگەڵ بلاوگرانا بەردەوام بێت.
لیڤاندۆڤسكی ئاماژه بۆ ئهوه دهكات ئهم وهرزهیان بەباشی بەڕێکردووە و لە پێشەنگی لالیگان، دهشڵێت: سهرهڕای ئهنجامه باشهكانمان بەڵام پێشبینی هەموو شتێک دەکرێت، پێویستە باشتر لەو یارییانە بین کە بە ئەنجامی 1-0 بردنەوە بەدەست دێنین، لە جامی شای هەموو ئامانجمان گەیشتنە بۆ یاریی کۆتایی، بەڵام سەرەتا دەبێت ریال مەدرید تێپەڕێنین.
لیڤا گوتیشی: پێکانی یاریزانەکان ئەرکی ئێمەی لە چامپیۆنزلیگ قورس کرد، ئێمە خاوەن پێکهاتەیەکی لاو بووین و بەشێکی زۆری یاریزانەکان ئەزمونیان سنورداربوو، بۆیە تووشی هەندێک هەڵە بووین، چونکە ئەگەر بتەوێت ناسناوی چامپیۆنزلیگ ببەیتەوە، نابێت ئەو هەڵانە بکەیت.
لیڤا هێمای بۆ ئهوهش كرد كه ئهو هەمیشە هەوڵی داوە هاوکاری یاریزانەکان و یانەکەی بکات، نەک تەنیا بە گۆڵ کردن، بەڵکو بەشێوازەکانی دیکەش.
لهمبارهیهوه لیڤا دهڵێت: هەمیشە هەوڵمداوە لە یارییەکان تێبگەم، بارسێلۆنا خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی بە توانایە کە داهاتوویەکی باش چاوەڕێیان دەکات، هەروەها ئێمە خاوەنی راهێنەرێکی بە تواناین کە هەمیشە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدات.
لیڤا دهشڵێت: من هەرگیز بیرم لەوە نەکردووەتەوە چەند ساڵ لە بارسێلۆنا بەردەوام دەبم، پێموایە دەتوانم ساڵانێکی زۆر لێرە یاریی بکەم، دڵنیام یەک دوو ساڵ نابێت و زیاتر دەبێت و هیواداریشم ساڵانێکی دوور و درێژ لێرە بم.
لیڤاندۆڤسكی تهمهن 34 ساڵ، له هاوینی 2022 له یانهی بایرن میونشن به بههای 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، لهگهڵ یانه كهتهلۆنیاییهكه له كۆی 31 یاری، 25 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه.