سبەی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە
K24 - هەولێر:
سبەی شەممە، هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە مەکتەب سیاسی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردستان24ـی راگەیاند، سبەی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی هەردوو بەشی هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی دوا کۆبونەوەی خۆیان لەسەر پرسی هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمە دوا کۆبوونەوەی هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دەبێت کە تەوەری سەرەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی بەشی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دەبێت، کە بڕیارە دواتر ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ رای گشتی رابگەیەندرێت.