فاینانشیاڵ تایمز: ئهمهریكا رێگا به كۆمپانیاكان دهدات نهوتی رووسیا بكڕن
K24 - هەولێر:
راپۆرتێكی میدیایی رایگەیاندووه، نوێنهرانی وهزارهتی گهنجینهی ئهمهریكا به كۆمپانیاكانی Gunvor و Trafigura راگەیاندووە، مهترسن له گرێبهست كردن لهسهر هاوردهكردنی نهوتی رووسیا.
رۆژنامهی "فاینانشاڵ تایمز" بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی ئەمەریکا داوای لە گەورەترین بازرگانانی کاڵای جیهان کردووە لە مامەڵەکانی دابینکردنی نەوتی رووسیا نەترسن، کە لە چوارچێوەی ئەو نرخانەی کە لەلایەن گرووپی حەوتەوە سەپێنراوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە راپۆرتەکەدا ئهوهشهاتووه، سەرەڕای ئەوەی واشنتن دژی بازرگانیکردنی نەوتی رووسیا نەبووە لە چوارچێوەی رێككهوتنی نرخ، بەڵام گەورەترین بازرگانانی سەربەخۆی نەوت ئاگاداری بازاڕ بوون.
فاینانشاڵ تایمز ئهوهشی نووسیوه، نوێنەرانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بازرگانیی کۆمپانیاکانی Gunvor و Trafigura کۆبوونەتەوە و یەکێک لەو بازرگانانەی کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، گوتی: ئەمریکییەکان چالاکانە داوای لێدەکەن دەست بهبازرگانی نەوت بکەینەوە.
بەرپرسێکی ئیدارەی جۆو بایدن روونی کردەوە، کە ئامانجی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا گەیاندنی ئەو شتانەیە کە بەپێی پێکهاتەی رێككهوتنی نرخەکان رێگەپێدراوە، کۆمپانیاکانیش ئازادن لە "بڕیارەکانی خۆیان".