داعش بیره نه‌وتییه‌كانی گه‌یاره ده‌سوتێنێت
دووكه‌ڵێكی زۆر ئاسمانی ناوچه‌كه داپۆشیوه
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسانی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا رایانگه‌یاند داعش ئاگری به‌ردایه پێنج بیره نه‌وتی ناحیه‌ی گیاره كه دووكه‌ڵێكی زۆر ئاسمانی ناوچه داپۆشیوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو 100 كیلۆمه‌تر پێشره‌وییان كردووه، كه به توڵه‌سه‌ندنه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی داعش وسفیكرد.
سوپای عێراق له چوارچێوه‌ی پێشره‌وییه‌كانی له باشووری موسل فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی گیاره كۆنترۆڵ كردووه كه ده‌كه‌وێته 20 كیلۆمه‌تری سه‌نته‌ری گه‌یاره و 58 كیلۆمه‌تری باشووری موسڵ و به وه‌چه‌رخانێكی گه‌وره بۆ رزگاركردنی موسڵ ده‌زانرێت.
فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ستراتیژی له باكووری رۆژئاوای عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، كه به به‌شداری فیرقه‌ی زرێپۆشی نۆ و هیزه‌كانی دژه تیرۆر و فیرقه‌ی 15 به پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمان كۆنترۆڵكراوه.
گوتیشی له‌كاتی رزگاركردنی بنكه‌ی سه‌ربازی، چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌ره‌و شاری موسڵ ڕایان‌كرد، 23 ئۆتۆمبێلی داعش بینراون كه له گه‌یاره‌وه به‌ره‌و موسڵ چوونه.