ئیلۆن مه‌سك شارێك بۆ كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانی دروست ده‌كات
K24 - هەولێر
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، ئیلۆن مه‌سك شارێك بۆ كارمه‌ندانی له تێکساس-ی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات، خاوه‌نی تویته‌ریش ئه‌و پڕۆژه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆڕناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی، ئاشكرایكرد، ئیلۆن مه‌سك، زه‌ویه‌كی كڕیووه، له شاری ئۆستن له ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا، بۆ ئه‌وه‌ی شارێكی تایبه‌ت به كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانی دروست بكات.
له راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌وشاره‌ی مه‌سك دروستی ده‌كات به ناوی" به‌خشنده" ناوی بردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌سك له تویته‌ری خۆی، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت: مه‌سك به‌نیازه خانووه‌كان به‌كرێ بداته كارمه‌نده‌كانی به‌كرێیه‌كی كه‌متر له بازاڕی ناوخۆ، به‌و پێیه‌ی نرخی كرێی خانووی دوو ژووری مانگانه ده‌گاته 800 دۆلار، كه له‌شاری باسترۆپ ی درواسێی به 2200 دۆلاره.
رۆژنامە ئەمەریکییەکە قسەی لەگەڵ ژمارەیەک لە دانیشتوانی ئۆستن کردووە، سه‌باره‌ت به دروستكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه، هەندێکیان دڵخۆش بوون بەو دەرفەتانەی کە پڕۆژەی مه‌سک دەیھێنێت، بەڵام هەندێکی دیکە ترسی خۆیان دەربڕی لەوه‌ی له‌و شوێنە ئارامەدا گۆڕانكاری رووبدات .
بەگوێرەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، پرۆژەی ماسک هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایە، بەو پێیەی تەنها هەندێک ماڵ و گۆڕه‌پان تایبەت بە وەرزش و مەلەوانگە تەواو بووە.