کۆریای باکوور دوو موشەکی کروزی ئەتۆمی تاقیکردەوە
K24 - هەولێر:
ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، دوو موشەکی جۆری کروزی ئەتۆمی کە لە ژێردەریاییەکانەوە هەڵدران، بەسەرکەوتووی تاقیکرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور رایگەیاند، ئەو دوو موشەکە کروزە ئەتۆمییەی سوپای کۆریای باکوور تاقیکردوونەتەوە لە جۆری ستراتیژی بوون.
ئاماژە بەوەشدرا، مووشکەکان بەشێکن لە پرۆژەی وەڵامدانەوەی پیۆنگ یانگ دژی هەموو جۆرە هەڕەشەیەک.
باسی لەوەشکرد، ئەو ژێردەرییایەی موشەکەکانی لێوە هەڵدراون لە جۆری 8.24 بوون و ناوەندی هەڵدانەکەش دەریای رۆژهەڵاتی کۆریا بووە.