به‌ریتانیا به‌نیازه تیكتۆك قه‌ده‌غه بكات

K24 - هەولێر
به‌ریتانیا بەنیازە تیكتۆك لە دامودەزگا حکومییەکان قەدەغە بکات، بەهۆی مەترسیە ئەمنییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنی تیكتۆك كه چین خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات.
ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ، رایگه‌یاند: حكومه‌ته‌كانی رۆژئاوا زۆر نیگه‌ران بوونه له مه‌ترسیه ئه‌منییه‌كانی ئه‌پڵیكه‌یشنی تیكتۆك، كه كۆمپانیای بایت دانس-ی چینی خاوه‌نداریه‌تی ده‌كات.
ساڵی رابردوو، کۆنگرێسی ئەمەریکا ئەو ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ی لەسەر ئامێرە حکومییەکان قەدەغە کرد، کۆمسیۆنی ئەوروپاش فەرمانی بە کارمەندەکانی کرد تا 15 ئازار لە سه‌ر ئامێره‌كانیان بسڕنه‌وه.
تیكتۆك پلاتفۆرمێكی تایبه‌ت به گرته‌ی ڤیدیۆییه و كۆمپانیای بایت دانس-ی چینی خاوه‌ندارێتی ده‌كات و له 2018ـە‌وه كار ده‌كات و له چین و جیهانیشدا به‌كارهێنه‌رێكی زۆری هه‌یه.