فڕۆکەیەکی جەنگی لە پارێزگای فارسی ئێران کەوتە خوارەوە
كێشهی تهكنیكی ههبووه
K24 - ههولێر:
ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران رایانگەیاند، کاتژمێر 9:20 خوولەکی ئەمڕۆ، یەکشەممە، فرۆکەیەکی جەنگیی لهجۆری سۆخۆ ئێس 24ی ئێران لە پارێزگای فارس کەوتووەتە خوارەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویكردهوه، ئەم فڕۆکەیە سەر بە هێزی ئاسمانیی ئەرتەش بووە و لە نزیك گوندی "قشم قاوی" لە رۆخی گۆلی بەختەگانی ناوچەی خەییری سەر بە شارۆچکەی ئێستەهبان بە هۆی کێشەی تەكنیکی کەوتووەتە خوارەوە.
ئاژانسهكه ئاماژهی بهوهشكردووه، دوو فڕۆکەوانی ئەم فڕۆکە جەنگییە بەر لە رووداوەکە بە پەڕەشوتەوە خۆیان فڕێداوەتە دەرەوە و بە هەلیکۆپتەر گەیەنراونەتە شیراز.