بانكی ناوه‌ندی زیاتر له‌ 215 ملیۆن دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ بانكى ناوه‌ندی عێراقی، بڕی زیاتر له‌ 215 ملیۆن دۆلار خسته‌ بازاڕه‌وه‌، كه‌ ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌راورد به‌دوێنی زیاتر بووه‌.

‌بانكی ناوه‌ندی له‌راگه‌یەندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه( 13ی ئادار2023)،  147 ملیۆن و 193 هه‌زار 281 دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌ فرۆشتووه‌.

هه‌روه‌ها 68 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش فرۆشتووه‌، كه‌ كۆی گشتی خستنه‌ بازاڕی دۆلار بۆ ئه‌مڕۆ ده‌كاته‌ 215 ملیۆن و 493 هه‌زار و 281 دۆلار.

 دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 12/3/2023، بانكی ناوه‌ندی بڕی 189 ملیۆن و 289 هه‌زار و 340 دۆلاری خستبووه‌ بازاڕه‌وه‌.