بانكی ناوه‌ندی زیاتر له 215 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕه‌وه
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ بانكى ناوه‌ندی عێراقی، بڕی زیاتر له 215 ملیۆن دۆلار خسته بازاڕه‌وه، كه ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌راورد به‌دوێنی زیاتر بووه.
بانكی ناوه‌ندی لهراگهیەندراوێكدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه( 13ی ئادار2023)، 147 ملیۆن و 193 هه‌زار 281 دۆلاری به شێوه‌ی حه‌واڵه فرۆشتووه.
هه‌روه‌ها 68 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلاری به‌شێوه‌ی كاش فرۆشتووه، كه كۆی گشتی خستنه بازاڕی دۆلار بۆ ئه‌مڕۆ ده‌كاته 215 ملیۆن و 493 هه‌زار و 281 دۆلار.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 12/3/2023، بانكی ناوه‌ندی بڕی 189 ملیۆن و 289 هه‌زار و 340 دۆلاری خستبووه بازاڕه‌وه.