وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ سێ کاتژمێر پەخشی کوردستان24 رادەوەستێت
K24 - هەولێر:
کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ پەخشی کوردستان24 بۆ ماوەی سێ کاتژمێر رادەوەستێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی ئاداری 2023، کاتژمێر (19:00) پەخشی وەرزی نوێی کوردستان24 دەستپێدەکات.
کوردستان24 ئەمڕۆ بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ستۆدیۆی سەرەکی و گەشتی هەواڵەکان و پڕۆگرامەکانی دەست بە وەرزی نوێی کارەکانی دەکاتەوە.