ئێران: ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ عێراق بەرزبووەتەوە

K24 - هەولێر

ئیحسان خاندۆزی، وەزیری ئابووری و کاروباری دارایی ئێران رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق لە ماوەی 11 مانگی رابردوودا بەرزبووەتەوە بۆ %20، رەنگە زیاتریش بەرز بێتەوە لە داهاتوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/3/2023، ئیحسان خاندۆزی وەزیری ئابووری و کاروباری دارایی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: لە کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، جەختیان لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی پێشووی نێوان تاران و بەغدا کردووەتەوە، لەسەر بنەمای دیدگای هەردوو وڵات کە رێککەوتنە ئابوورییەکان، بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە بازرگانی ترانزێتەوە هەیە.

دەشڵێت: "بۆ نموونە وەزارەتی رێگاوبانی ئێران تەواوبوونی پڕۆژەی رێگای نێودەوڵەتی شەلەمچە -بەسرە، لە بەرامبەریشدا لایەنی عێراقی بڕە پارەیەکی خستە ناو بودجەی ساڵی 2023 بە ئامانجی دابینکردنی دارایی ئەم پڕۆژەیە".

Fly Erbil Advertisment