وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته به‌غدا
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مریكادا كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
"ئاشتن كارته‌ر" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا" به‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو گه‌یشته به‌غدای پایته‌خی عێراق.بریاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق كۆببێته‌وه.
سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كاتێكدایه، هێزه عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌دا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری تكریت و باشوری موسڵ پێشڕه‌وییان كردووه،مانگی ڕابردووش دوای شه‌ڕێكی قورس توانییان قه‌زای فه‌لوجه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه هاوكاتی گه‌رم بوونه‌وه‌ی پرسی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵی دوامۆڵگه‌ی چه‌كدارانه‌ی داعشه، كه به‌رپرسانی سه‌ربازی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ده‌ستپێكردنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه نزیكه، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی هێزه سونییه‌كان له به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا.
تا ئێستا دیارنییه كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات یان هه‌ر له به‌غدا كۆتایی به‌سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌هێنێت.