ئاشتن كارته‌ر: ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا به‌شداری ئۆپراسیۆنی موسڵ ده‌كه‌ن
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاشتن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" ئه‌و ڕاوێژكاره سه‌ربازییانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه له‌سه‌ر خاكی عێراقن، ئاماده‌ن هاوشانی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، به‌شداری ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی شاری موسڵ بكه‌ن له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌یشته عێراق،به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، ئاماده‌ین هاوشانی هێزه عێراقییه‌كان، ڕاوێژكاره سه‌ربازییه‌كانمان بنێرین بۆ ئازادكردنی موسڵ، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن عێراقه‌وه داوامان لێبكرێت.
به‌رله‌وه‌ی بگاته به‌غداش" كارتهرڕایگهیاندبوو"" یارمه‌تی لۆجیستی عێراق ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی "گه‌یاره" دروست و ئاماده بكه‌نه‌وه، تاوه‌كو له ئۆپرسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا به‌كار بهێنرێت.
"ئاشتن كارته‌ر" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا" به‌سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو گه‌یشته به‌غدای پایته‌خی عێراق.بریاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له عێراق كۆببێته‌وه.
سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كاتێكدایه، هێزه عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌دا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری تكریت و باشوری موسڵ پێشڕه‌وییان كردووه،مانگی ڕابردووش دوای شه‌ڕێكی قورس توانییان قه‌زای فه‌لوجه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه هاوكاتی گه‌رم بوونه‌وه‌ی پرسی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵی دوامۆڵگه‌ی چه‌كدارانه‌ی داعشه، كه به‌رپرسانی سه‌ربازی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ده‌ستپێكردنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه نزیكه، سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی هێزه سونییهكان له به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا.