نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر پرسی باهۆز ئه‌رداڵ ده‌كات
تا ئێستا ئاگای لێ نه‌بووه
K24- هه‌ولێر
نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق رایگه‌یاند لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌نگۆی كوژرانی باهۆز ئه‌رداڵ ده‌كات.
ستیفن دی میستو‌را له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له رۆمای پایته‌خت هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا خسته‌ڕوو.
دی میستو‌را له وه‌ڵامی پرسیارێك سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی كوژرانی باهۆز ئه‌رداڵ رایگه‌یاند: "زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نییه، یه‌كه‌مجاره ده‌بیسم، سوپاسیتان ده‌كه‌م كه ئه‌و هه‌واڵه‌تان به مندا، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌م".
پێشتریش سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه پرسیار له سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كراوه كه ئه‌ویش نه‌یتوانی پشڕاست بكاته‌وه و ته‌نیا گوتی گرووپێكی چوارده كه‌سی له سوریا كوژراون كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر به‌رده‌وامه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسانی په‌كه‌كه هه‌واڵه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی ره‌تكردوه و به‌بێ بنه‌ما وه‌سفیانكرد.