ئێران: سیستەمی بانکی تاران و مۆسكۆ بەیەکەوە گرێدراون
K24 - هەولێر
وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران رایگەیاند، بهمزووانه كۆمپانیاكانی تاران و مۆسکۆ دهتوانن ههژماری بانكی بكهنهوه بۆ سیستهمی پارهدان بهبێ سوود وهرگرتن له سیستهمی سویفت.
ئیحسان خاندوزی، وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران رایگەیاند: سیستەمی پارەدانی بانکی لە ئێران و رووسیا لە ئێستاوە بەیەکەوە گرێدراون و بەمزووانە بانکەکان دەتوانن هەژمار بۆ کۆمپانیاکانی هەردوو وڵات بکەنەوە و بەبێ سوود وەرگرتن لە سیستەمی سویفت پارە بدەن.
خاندۆزی لە ههڤپهیڤینێكدا به ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک رووسى راگهیاند، "ئەمڕۆ سیستەمی پارەدانی بانکی لە ئێران و رووسیا بە تەواوی بەیەکەوە گرێدراوە، بەم زووانە دوای ئەوەی بانکەکانی ههردوو وڵات ژێرخانی یاسادانانیان دامەزراند، دەتوانن هەژمار بۆ کۆمپانیاکانی خۆیان بکەنەوە.
ئهو ئاماژەی بەوەدا، بە لابردنی بەربەستەکانی مامەڵەی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لەنێوان هەردوو وڵات، پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانیان فراوانتر دەکەن.
وەزیرهكهی ئێران گوتی: ئێمە دەتوانین پلاتفۆرمە بانکیەکانمان یەکبخەین بۆ پێدانی پارە، بەبێ ئەوەی پێویست بکات سویفت یان سیستەمی بانکی دیکە بۆ گواستنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی پارە بەکاربهێنین.
وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران، دهشڵێت:
له ساڵی 2018 دا، کاتێک ئێران لە سیستەمی سویفت جیاکرایەوە، یەکخستنی سیستەمی پارەدانی دوو وڵات سەریهەڵدا.
لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 بەهۆی هێرشی رووسیا بۆسهر ئۆکرانیا، ژمارەیەک بانکی رووسیا وەک سایبهر بانك لە سیستەمی سویفت دهركرا.
رێکخراوی سویفت، کۆمەڵەی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بانکه جیهانیهكانه و قازانج نەویستە، بیرۆکەی سویفت لە کۆتایی شەستەکاندا لەگەڵ گەشەسەندنی بازرگانی جیهانی سەریهەڵدا و رێکخراوی سویفت لە ساڵی 1973 پێکهات و بارەگا سەرەکییەکەی لە بەلجیکا بوو و لە ساڵی 1977 دەستی بە چالاکییەکانی کرد.