باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق داوا دەکات رێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو بگیرێتەبەر
K24 - هەولێر:
ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند، ڕووبارەکانی دیجلە و فورات یەکێک لە گەورەترین شارستانییەتییەکانی بە جیھان بەخشیوە و داوا دەکات بە کردەیی، رێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو بگیرێتەبەر.
ئالینا رۆمانۆسکی بەبۆنەی رۆژی جیھانیی ئاوەوە تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ یادی ڕۆژی جیھانی ئاو دەکەینەوە، ھەزاران ساڵ لەمەوبەر ڕووبارەکانی دیجلە و فورات سوودیان بۆ گەلانی ناوچەکە ھەبووە، ھەروەھا یەکێک لە گەورەترین شارستانییەتییەکانی جیھانیان پێبەخشیوین".
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق داوایشی کردووە، لەم ھەلومەرجە دژوارەدا بە کردەیی، رێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو بگیرێتەبەر.
لە ساڵی 1993ـەوە رۆژی 22ی ئاداری ھەموو ساڵێک، لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەرۆژی جیھانی ئاو ناسێندراوە.