نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌لبووسی: كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان، تاووتوێی ئامادەکارییەکان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان كرا.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژه به‌وه كراوه، محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دادوەر جەلیل عەدنان سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عەباس فەرحان فەتلاوی سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان، تاووتوێی یاسای هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کرا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان، کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها گفتوگۆش له‌باره‌ی ئەو پێداویستیانەش كرا کە پێویستە بۆ کۆمسیۆن دەستەبەربکرێن و تاکو هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت.
حه‌لبووسی تەئکیدی له‌وه کردەوە، کە ئەنجوومەنی نوێنەران پشتیوانی تەواو لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات، بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی و تەواوکردنی پێویستی دەستووری و یاسایی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان له عێراق.