سووریا و سعوودیه رێككهوتن

K24 - هەولێر:
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاندووە، سووریا و سعودییە رێککەوتوون لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەکانیان لە هەردوو وڵاتدا، بە جۆرێك لە دوای دەستپێکردنی بەهاری عەرەبی و لە ساڵی 2012ـەوە باڵیۆزخانەکان داخرابوون.
بە گوێرهی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، کردنەوەی باڵیۆزخانەکان لە دوای جەژنی نەورۆزەوە دەبێت و لە مانگی رابردووشدا وەزیری دەرەوەی سعوودییە رایگەیاندبوو، دەبێت دەست بە گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق بکەینەوە.