ئارامكۆ رێككهوتنێكی بهبڕی زیاتر له 12 ملیار دۆلار لهگهڵ چین واژۆ كرد
-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered-Recovered.gif)
K24 - هەولێر:
كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی رێككهوتنێكی لهگهڵ كۆمپانیا چینیهكان واژۆ كردووه، بۆ دروستكردنی پاڵاوگهیهكی نهوت بۆ پترۆكیمیاویهكان له باكووری رۆژههڵاتی چین.
کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی رێککەوتنێکی لەگەڵ هاوبەشە چینییەکان واژۆکرد بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت و کۆمپلێکسی پترۆکیمیایی لە باکووری رۆژهەڵاتی چین، بڕیارە لە ساڵی 2026 پرۆژەکە بکرێتەوە، ئەمەش بۆ دابینکردنی خواستی پەرەسەندنی وڵات بۆ سووتەمەنی و پترۆکیمیایی.
ئهم پرۆژهیه بڕیاره له ساڵی 2026 بكرێتهوه، كه دهكهوێته شاری پەنجین لە پارێزگای لیاونینگ، دەبێتە دووەم گەورەترین وەبەرهێنانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە بواری پاڵاوتن و پترۆکیمیایی لە چین.
کۆمپانیای ئارامکۆ لە راگهیهندراوێكدا سەبارەت بە پرۆژە هاوبەشەکە بڵاویکردەوە، پرۆژەکە بریتییە لە پاڵاوگەیەك کە توانای بەرهەمهێنانی 300 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەیە و کارگەیەکی پترۆکیمیایی بە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانەی یەک ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل تۆن ئهسیلین و 2 ملیۆن تۆن پاراکسیلین.
كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی، گهورهترین ههناردهكاری نهوتی جیهانه، له ساڵی 2022 قازانجێكی پێوانهیی راگهیاند، بهبڕی 161 ملیار دۆلار.
گروپی پیشەسازی پەنجین رایگهیاند، پێشبینی دەکرێت تێچووی پڕۆژەکە 83.7 ملیار یوان بێت کە دەکاتە 12.2 ملیار دۆلار.
ئارامکۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چارەکی دووەمدا کارەکانی بیناسازی لەسەر پرۆژهكه دەستپێدەکات دوای ئەوەی رەزامەندییە کارگێڕییە پێویستەکانی وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە تا ساڵی 2026 پرۆژەکە بە توانای تەواوەوە دەست بە کارکردن بکات.
هەروەها کۆمپانیای ئارامکۆ رۆژانه تا 210 هەزار بەرمیل نەوتی خاو وەکو سەرچاوەی سەرەکی بۆ پڕۆژەکە دابین دەکات.