هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیاد دەکات

K24 - هەولێر

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بە درێژایی ساڵی رابردوو زیاتر لە 113 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.

بەگوێرەی داتاکانی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا، لە ساڵی 2022 بڕی 113 ملیۆن و 941 هەزار بەرمیل نەوت و بەرهەمەکانی نەوتییان لە عێراق هاوردە کردووە، ئەوەش بە رێژەی سەدا 98.92 بەراورد بە ساڵی 2021 زیاترە کە 57 ملیۆن و 277 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەکردبوو.

ئاماژەی بەوشدا، زۆرترین بڕی هاوردەی ئەمەریکا لە نەوتی عێراق لە مانگی تەممووز بووە کە بڕی 16 ملیۆن و 611 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردەکردووە.

سەدا 10هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکایە و بە یەکێک لە 10 گرنگترین وڵاتەکانی و هاوشانی کەنەدا و مەکسیک و سعوودیە دادەندرێت.

Fly Erbil Advertisment