داوای نەهێشتنی سێ دەوامی لە قوتابخانەکانی عێراق دەکرێت
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق رێژە و هۆکارەکانی گەندەڵی لە کەرتی پەروەردە ئاشکرا دەکات

K24 – هەولێر:
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ریزبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده له وه‌رگرتنی بەرتیل ئاشكرا ده‌كات و بەغدا لە پلەی یەکەم و كه‌ركووك له پله‌ی سێیه‌مدایه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق و پشتبه‌ستن به راپرسییه‌ك، كه له‌ناو فه‌رمانبه‌رانی کەرتی په‌روه‌رده‌دا ئەنجام دراوە، تێكڕای وه‌رگرتنی به‌رتیل له سێكته‌ری په‌روه‌رده لە پارێزگاکانی عێراق گه‌یشتووه‌ته رێژەی 18.10% و دوای په‌روه‌رده‌ی رەسافه و قادسییه، پارێزگای كه‌ركووك له پله‌ی سێیه‌مدایه.
هەروەها روونکراوەتەوە رێژەی گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتنی بەزۆر لە هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکەی پەروەردەکانی بەغدا گەیشتووەتە 27.10%، هاوکات رێژەی پێدانی بەرتیل لە هەمان ئەو شەش پەروەردەیەدا دەگاتە 15.30%.
له راپرسییه‌كه‌دا گوته‌ی فه‌رمانبه‌ران و وانه‌بێژان وه‌رگیراوه و رێژه‌ی 56%ـی بەشداربووان دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده به ئه‌نقه‌ست راییكردنی مامه‌ڵه‌كان دواده‌خه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رتیل وه‌ربگرن.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و راپرسییه، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی داوای لە وەزارەتی پەروەردە کردووە، یەکەی چاودێری لە بەڕێوەبەرایەتیهكانی پەروەردە دابمەزرێنێت و سیاسەتی گشتی پەیکەری کارگێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان سه‌رله‌نوێ دابڕێژنه‌وه و به‌دواداچوون بۆ كاری سه‌رپه‌رشتیاران بكات و خولاو بگۆڕێت، چونكه سکاڵای زۆریان پێگەیشتووه کە هەندێکیان ئه‌ركی خۆیان بۆ بەرژەوەندی وه‌رگرتنی به‌رتیل به‌كارده‌هێنن.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گۆڕینی بەردەوامی پڕۆگرامی خوێندن لە چەند ماوەیەکی لێک‌نزیک و گۆڕینی سیستەمی خوێندن لەنێوان کۆرسەکان و سیستەمی ساڵانە، بوونەتە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی بۆشایی لە پرۆسەی خوێندن و وانەوتنەوە، بەشێوەیەک کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی قوتابییان دروستکردووە، هەروەها بەتایبەت داوایکردووە، کاربکرێت بۆ نەهێشتی سێ دەوامی لە ناوەندەکانی خوێندن.