چاڤی ده‌بێته راهێنه‌ری داهاتووی بارسێلۆنا
چاڤی هێرناندێز، جه‌نگاوه‌ری دێرینی پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا باس له وێستگه‌ی دوای وازهێنانی له یاریكردن ده‌كات و ده‌شڵێت: به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداوم كه له داهاتوو ده‌بمه راهێنه‌ری بارسێلۆنا.
چاڤی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گه‌شبینه له داهاتوو پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا وه‌ربگرێت، ده‌شڵێت: كاتێك له بارسێلۆنا بووم چه‌ندان گرێبه‌ستی یانه گه‌وره‌كان ره‌ت كرده‌وه، بۆیه نه‌ڕۆیشتم، چونكه ده‌مویست هه‌موو شتێكم به بارسا ببه‌خشم، له داهاتووش ده‌مه‌وێت وه‌ك راهێنه‌ر شتی زیاتر به‌و یانه‌یه‌ی پێشووم ببه‌خشم.
چاڤی هێرناندێزی ته‌مه‌ن 36 ساڵان، له ساڵی 1997 له ئه‌كادیمیای لامیسیای تایبه‌ت به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دوای 15 ساڵ یاریكردن بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا، له هاوینی 2015 له یانه‌ی بارسێلۆناوه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری گواسترایه‌وه.