هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێک لە رحا قەدەغەکرا

K24 - هەولێر
لە شاری رحای باکووری کوردستان، هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێک بۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەکرا.
پارێزگاری رحا لە بەیاننامەیەک رایگەیاند: لە ناو سنووری رحا هەر جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێک و کۆبوونەوەیەک بۆ ماوەی پێنج رۆژ قەدەغەیە.
بەگوێرەی راگەیدنراوەکە: چوونی هاووڵاتیانی شارەکانی دیکە بۆ سنووری رحا بە ئامانجی ئەنجامدانی چالاکی و خۆپیشاندان قەدەغەیە.
4ـی نیسان رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، بەو بۆنەوە هەدەپە، دەبەپە و کەجەدە داوای ریپێوانیان کردبوو لە گوندی ئامارای کە شوێنی لە دایکبوونی ئۆجەلانە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 4ی نیسانی 1949 لە گوندی ئامارای سەر بە قەزای خەلفەتی پارێزگای رحای لە دایکبووە، لە ساڵی 1979 ھەتا 1998 لە سووریا نیشتەجێ بوو. لە 15 شوباتی 1999، لە پرۆسەیەکی ھەواڵگرییدا، لە کینیا دەستگیرکرا و بە فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا لە لایەن رفێنەرەکانییەوە گواسترایەوە بۆ ئەنقەرە و لە دوورگەی ئیمڕالی بەندكرا.