سعوودیه: نرخی نه‌وت روو له جێگیربوونه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند، بازاڕی نه‌وت به‌ره‌و هاوسه‌نگی ده‌چێت و نرخی نه‌وتیش روو له جێگیربوونه.
خاليد فالح، وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، رایگه‌یاند، سعوودیه گه‌وره‌ترین وڵاتی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له جیهان و له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ بازاڕی نه‌وت بگه‌ڕێنێته‌وه.
وه‌زیره‌ی وزه‌ی سعوودیه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت سه‌قامگیری و جێگربوون به‌خۆیه‌وه ببینێت و به‌هۆیه‌وه ئابووری جیهان به‌ره‌و هاوسه‌نگبوون بڕوات.