بۆ یەكەمجارە ھێڵی فڕۆكەوانی سعودییە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەكرێتەوە

K24 - هەولێر:

بۆ یەكەمجارە ھێڵی فڕۆكەوانی سعودییە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەكرێتەوە و لە ھەفتەیەكدا دوو گەشتی چوون و ھاتنیان لە جەددەوە بۆ ھەولێر دەبێت.

خالد شەمیرانی جێگری كۆنسوڵی سعودییە لە ھەولێر به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، كردنەوەی ھێڵە فڕۆكەوانییەكە گرنگە لەڕووی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و سعودییە ھەروەھا لەڕووی بازرگانی و گەشتیاران بۆ حەج و عەمرە.

جێگری کونسوڵی گشتی سعوودیه‌ لە هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها گوتی: "ئومێد دەکەین کەوا پاڵپشتی ئابووری لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەبێت، بێگومان دەستپێکردنی ئەو گەشتانە دەرگایەکە بۆ ئەوەی زۆر کەس سەردانی سعوودییە بکات بۆ حەج و عومرە لە کاتی جیاوازدا، ئابووری هەردولا بەرەوپێشبچێت".