کامیلا راستەوخۆ دوای مەراسیمی تاجە گوڵینەی شای بەریتانیا دەبێتە "شاژن"ی ئەو وڵاتە
K24 - هەولێر
کۆشکی باکینگهام لە رێگەی بانگهێشتنامەیەکەوە کە بۆ 2000 کەسی ناردووە، بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی تاجە گوڵینەی شا چارڵزی سێیەم لە 6ی ئایاری داهاتوودا، هەروەها کامیلای هاوسەری راستەوخۆ دوای تاجە گوڵینە نازناوی شاژنی پێدەدرێت.
نازناوی کامیلا هەمیشە جێگەی سەرنجی رۆژنامەنووسان و چاودێرانی کاروباری شاهانە بووە، ئەوەش لەو کاتەوە دەستی پێکردووە کە چارڵز لە ساڵی 2005 شازادەی وێڵز بووە، لەگەڵ کامیلا هاوسەرگیری کردووە، لەو کاتەدا راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکرایەوە کە تێیداهاتووە کامیلا بە "شازادە" ناسراوە کاتێک هاوسەرەکەی چارڵز تەختی بەریتانیا دەگرێتە ئەستۆ، بەڵام شاژنە ئەلیزابێسی دووەمی کۆچکردوو لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوودا بابەتەکەی هەموارکردەوە و بڕیاریدا نازناوی شاژنی لێبنرێت نەک شازادە، ئەمەش کاتێک چارڵزی کوڕەکەی تەختی پاشایەتی دەگرێتە دەست.
شا چارڵز بەهۆی حەزی بۆ سروشت و بەرگریکردنی لە ژینگە، چاپکردنی بانگهێشتنامەکانی لەسەر کاغەز هەڵبژارد، کە بە گول و وەرزی بەهار دیزاین کراوە.
هونەرمەند ئەندرۆ جایمسۆن، دیزاینی بانگهێشتنامەکانی کردووە، وێنەی سروشتی زیاد کردووە کە بریتین لە گوڵی کێوی و باڵندە و مێرووەکان، لەگەڵ هەندێک دروشمی نیشتمانپەروەری.
شازادە جۆرج-ی تەمەن نۆ ساڵ، نەوەى شا چارڵز و کوڕە گەورەى شازادە ویلیام رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە مەراسیمى تاجە گوڵینەکەدا، ئەو جلی پاشا هەڵدەگرێت لە مەراسیمەکەدا.
بڕیارە نزیکەی 2 هەزار کەس لە سەرۆک و کەسایەتییە بەناوبانگەکان بەشداری ئاهەنگی تاجە گوڵینەکە بکەن، هەروەها بڕیارە خانمی یەکەمی ئەمەریکا جیل بایدن نوێنەرایەتی ئەمەریکا و هاوسەرەکەی جۆ بایدن بکات، چونکە بایدن ناتوانێت بەشداری بکات.
نازناوه نوێیه که ی کامیلا له شه قامی به ریتانیادا بۆچوونی جیاوازی لێکەوتەوە، هه ندێک پێیان وابوو که نابێ ناوی "شاژن" لە کامیلا بنرێت، به ڵام هه ندێکی تر بۆچوونێکی تریان هه بوو که کامیلا رۆڵی هه یه له باشترکردنی وێنه ی چارڵز، هەرکاتێک هەرکەسێک چاوپێکەوتنی لەگەڵ کامیلادا هەبووبێت، بۆی دەرکەوتووە کە کەسێکی سادەیە، خاوەنی ڕۆحێکی جوانە، گرنگترین شت ئەوەیە کە لە چارڵز تێدەگات و دەبێتە شاژنێکی باش کە ئەرکی خۆی بە تەواوی جێبەجێ دەکات.
پێشبینی دەکرێت ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی باکینگهام راستەوخۆ دوای ئاهەنگی تاجە گوڵینە، ناوی بنەماڵەی کامیلا بگۆڕێت.
هەروەها پێشبینی دەکرێت رێوڕەسمی تاجە گوڵینە تێکەڵەیەک بێت لە نەریت و مۆدێرن و تا ڕادەیەک سادە دەبێت بە بەراورد بە رێوڕەسمی تاجە گوڵینەی شاژن ئەلیزابێسی دووەم و هاوسەرەکەی شازادە فیلیپ لە ساڵی 1953 .