پێشبینی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی پێنجشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن كه‌شوهه‌وای سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ی راگه‌یاند و پێشبینی ده‌كات شه‌پۆلی بارانبارین لاوازبێت.
دیلان ره‌شاد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، سبه‌ی (پێنجشه‌ممه 13ـی نیسانی 2023)، كاریگه‌ری شه‌پۆلی بارانبارین لاواز ده‌بێت و بارانبارین مامناوه‌ند ده‌بێت و هه‌ندێ كات بارانی به لێزمه ده‌بارێت.
دیلان ره‌شاد هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئاستی دابارین زیاترده‌بێت و ئه‌گه‌ری ته‌زره بارینیش هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه.
خشته‌ی جیاوازی بارانبارین له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان:
