له نهغهده مانۆڕێكى سهربازى ئهنجام دهدرێت
ھێزە ئهمنييهكانى شاری نەغەدەی پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكەونە ئامادەباشییەوە و مانۆڕێكی سەربازیشیان بەڕێوەبرد.
K24 – ههولێر:
ھێزە ئهمنييهكانى شاری نەغەدەی پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان دەكەونە ئامادەباشییەوە و مانۆڕێكی سەربازیشیان بەڕێوەبرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ھێزەكانی پۆلیس لە شاری نەغەدەی پارێزگای ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان، مانۆڕێكی سەربازیی یەك رۆژەیان بەڕێوەبرد و لەوبارشەوە، رەسول موئەزنی فەرماندەی ھێزی ئهمنى نەغەدە رایگەیاند، ئەو مانۆڕە سەربازییە، ئۆپراسیۆنی ئامادەكارییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشە و مەترسیی ھەر رووداوێك كە ئاسایشی ئەو شارە بخاتە مەترسییەوە.
فەرماندەی ھێزی ئهمنى نەغەدە وتیشی: ئەو مانۆڕە سەربازییە لە شارەكانی دیكەی پارێزگای ورمێش بەڕێوەدەچێت.
دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا شەڕ و تێكھەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سپای پاسداران لە چەند شارێكی رۆژھەڵاتی كوردستان روویدا، لە زۆربەی شارەكاندا باری نائاسایی راگەیەندرا و ھێزە سەربازییەكانیش كەوتوونەتە ئامادەباشییەوە.