مێسی چارەنووسی 3 گرێبەستی بارسێلۆنا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسا ڕۆڵی هەیە لە بڕیاردان له 3 گرێبەستی بارسێلۆنا كه بڕیاره له هاوینی داهاتوو یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بیانگوازێته‌وه.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ پاریس هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، به گوێره‌ی به‌شێكی زۆر له میدیایه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا مێسی بیر لە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا دەکاتەوە، ده‌یه‌وێت چۆن به گرێبه‌ستێكی ئازاد یانه‌كه‌ی جێهێشت به هه‌مان شێوه به گرێبه‌ستێكی بێبه‌رامبه‌ر سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی پێشووی.
ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئیدارەی بارسێلۆنا بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا بەنیازە وەرزی داهاتوو مێسی بگەڕێنێتەوە، بەڵام یاسای دارایی خاوێن وەک بەربەستی گەورە له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی دەمێنێتەوە.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بەهۆی ئه‌و قه‌یرانی داراییه‌ی به‌رۆكی بارسێلۆنای گرتووه، گرێبەستەکەی مێسی چارەنووسی 3 گرێبەستی داهاتووی بارسێلۆنا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
بۆ هاوینی داهاتوو گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی له پێشینه‌ی كاره‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه، له دوای ئه‌وه ئینیگۆ مارتینێز له (ئەتڵێتیک بلباو) و ئیلکای گۆندۆگان له (مانچێستەر سیتی) لەڕێگەی گرێبەستی بێبەرامبەرەوە بوونه‌ته ئامانجی بارسێلۆنا.
لەلایەکی دیکەوە، گواستنەوەی سێ یاریزانی دیكه كه پێكهاتوون له (ڤیتۆر ڕۆکی) و (یانیک کاراسکۆ) و (ئیمریک ئۆبامیانگ) به‌نده به گرێبه‌ستی مێسی، ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا بتوانێت به تێچوویه‌كی كه‌م مێسی بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌وا له‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه كارگێری بارسێلۆنا ئه‌و 3 یاریزانه ده‌گوازێته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی لیۆ سنووری دارایی تێپه‌ڕێنێت بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و 3 یاریزانه ده‌كشێته‌وه.