ڤاگنەر دیلەکانی جەنگ رادەستی ئۆکرانیا دەکاتەوە

گرووپی ڤاگنەر
گرووپی ڤاگنەر

K24 - هەولێر:

گرووپی سەربازی ڤاگنەر لەبری وەزارەتی بەرگری رووسیا ژمارەیەک سەربازی بەدیلگیراوی ئۆکرانیا رادەستی وڵاتەکەیان دەکاتەوە.

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە گروپی ڤاگنەر لە تێلیگرام بڵاویانکردوەتەوە، ێڤگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپەکە دەبینرێت لەگەڵ چەکدارێکی قسە دەکات و پێی دەڵێ، خواردن و خواردنەوە بۆ سەربازە دیلەکان ئامادە بکە و سەیرێکی برینەکەیان بکە و ئامادەیان بکە بۆئەوەی رادەستی کەسوکاریان بکەینەوە.

ژمارەی سەربازە دیلەکان 130 سەربازە و لە شەری باخموت و سۆلیدار لەلایەن گروپی سەربازی ڤاگنەرەوە دەستگیرکراون.

سەرۆکایەتی ئۆکرانیا رایگەیاند، پرۆسەی ئاڵوگۆری دیلەکان بەهۆی جەژنی ئیستەرەوە بووە.