شەپۆلێکی بارانبارین چەند شارێکی عێراق دەگرێتەوە
کۆتایی ئەم هەفتەیە باران دەبارێت
K24 – هەولێر
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی عێراق دەگرێتەوە و دوو رۆژ بارانبارین بەردەوام دەبێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، پێشبینییەکانی بۆ كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتوو بڵاوكردووه‌و تیایدا هاتووه، پله‌ی گه‌رما به‌رز دهبێتەوهو رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی داهاتووش باران ده‌بارێت.
له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو، شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ به‌شێكی زۆری پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ئاستی ئاوی به‌نداو و ده‌ریاچه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكرد.