سەدان خێزانی شنگال لە کەمپەکان کاری کشتوکاڵی دەکەن

kurdistan24.net

K24 - هەولێر:

سەدان خێزانی ئاوارەی شنگال لە کەمپەکاندا کاری کشتوکاڵی و جووتیاری دەکەن و لەو رێگەیەوە بەشێک لە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.

خێزانە ئاوارەکانی شنگال خوازیارن گرنگی زیاتر بە کارەکەیان بدرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەرهەمی زیاتر بەرهەمبهێنن.

شەکر خەلیل، جوتیارێکی ئاوارەی شنگالە کە نزیکەی پێنج ساڵە لەگەڵ خێزانەکەی کاری جوتیاری دەکات، ئەمەش بەهۆی زەحمەتی ژیانی ئاوارەیی کە ناچاری کردوون ئەو کارە بکەن، نموونەی وەکو ئەوان لەنێو ئاوارەکانی شنگالدا دەبینرێن و هەمووان لە بژێوی ژیانیان دەگەڕێن، بەهۆی ئەوەی گەڕانەوە بۆ شنگال ئەستەم بووە.