فیفا ریزبه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی راگه‌یاند
هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ هه‌ر له پێشه‌نگ مایه‌وه

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا)، دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی كۆپا ئامێریكا و یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، ریزبه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه، به‌رازیل و ئیسپانیا دوو خانه بۆ خواره‌وه داكشاون.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا گه‌وره‌ترین هه‌ڵكشانی به‌خۆی یه‌وه بینی كه تێیدا زۆرترین خاڵی كۆكرده‌وه و 15 خانه بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌ڵكشا، له خانه‌ی 21ـه‌وه هاته خانه‌ی یازده‌یه‌می باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان، له دوای ئه‌ویش هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا دێت كه 12 خانه بۆ سه‌ره‌وه جووڵاوه، له خانه‌ی 34ـه‌وه هاتۆته 22.
هه‌ڵبژارده‌ی چیللی سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی جامی كۆپا ئامێریكا، به‌ڵام هه‌ر له خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه، پورتوگالیش به بردنه‌وه‌ی یۆرۆی 2016 له خانه‌ی هه‌شته‌مه‌وه بۆ شه‌شه‌م هه‌ڵكشا.
هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش هه‌ر له خانه‌ی 39 ماوه‌ته‌وه، عێراقیش 3 خانه بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵكشاوه و هاتۆته پله‌ی 99.
ئه‌مه‌ش ریزبه‌ندییه‌كه‌یه:
1ـ ئارجێنیتنا، 2ـ به‌لجیكا، 3ـ كۆلۆمبیا، 4ـ ئه‌ڵمانیا، 5ـ چیللی، 6ـ پورتوگال، 7ـ فره‌نسا، 8ـ ئیسپانیا، 9ـ برازیل، 10ـ ئیتاڵیا، 11ـ وێڵز
12ـ ئۆرگوای، 13ـ ئینگلاند، 14ـ مێكسیكۆ، 15ـ كرواتیا، 16ـ پۆڵه‌ندا
17ـ ئیكوادۆر، 18ـ سویسرا، 19ـ توركیا، 20ـ هه‌نگاریا
ریزبه‌ندی هه‌ڵبژارده عه‌ره‌كان
32ـ جه‌زائیر، 43ـ میسر، 45ـ توونس، 54ـ مه‌غریب، 65ـ سعوودیه، 74ـ ئیمارات، 78ـ ئوردن، 79ـ قه‌ته‌ر، 93ـ لیبیا
بڕیاریشه له 11ـی مانگی دادێ جارێكی دیكه فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ریزبه‌ندییه‌كی تر رابگه‌یه‌نێت.