سعوودیە: سبەی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە

بینینی مانگ لە سعوودیە
بینینی مانگ لە سعوودیە

K24 - هەولێر:

دوای تورکیا، وڵاتی سعوودیەش رایگەیاند سبەی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزە.

بەهۆی بینینی ماگ لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چەند ناوچەیەکی سعوودیە، سبەی دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەو وڵاتە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ (پێنجشەممە 20ـی نیسان/ ئێپڕێڵی 2023) هەریەکە لە وڵاتانی مالیزیا، ئەندۆنیسیا، ژاپۆن، سەنگاپوورە، میرنشینی برۆنای، ئوسترالیا و تایلەند رایانگەیاند، سبەی هەینی تەواوکەری مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی شەممە 22ـی نیسان دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و یەکەم رۆژی مانگی شەوال بەپێی رۆژمێری کۆچی.

بەهۆی جیاوازی کاتەوە، کە لەو وڵاتانە زووتر بەکاتی هەرێمی کوردستان خۆرئاوادەبێت، بۆیە زووتر لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە بڕیاردەدەن.