عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا: تا مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرێت، كێشه‌ی هاوشێوه‌ی په‌ڵكانه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه

K24 - هەولێر:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه عه‌ره‌بی هاورده له گوندی په‌ڵكانه هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كه‌ن و هه‌وڵی داگیركردنی زه‌وییه‌كانییان ده‌ده‌ن، له‌مباره‌یه‌وه، پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نێت، ناوچه‌ی سه‌رگه‌ڕان و په‌ڵكانه ناوچه‌ی كورد نشینن، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌عریبی رژێمی پێشووی به‌عس، وایكردووه، كه كێشه‌كه بمێنێته‌وه، ئه‌و نه‌وه‌یه چاره‌سه‌ری بكات.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كێشه‌ی په‌ڵكانه چه‌ند جارێك چاره‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام دووباره و سێباره ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌زانین له ده‌ستووری عێراقدا مادده‌ی 140 بوونی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ بكرابایه، له ئێستادا كێشه‌ی له‌مجۆره دروست نه‌ده‌بوو.
پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك هه‌روه‌ها گوتی: "تا مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌كرێت، كێشه‌ی هاوشێوه‌ی په‌ڵكانه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه".
گوتیشی: "هه‌ر گرژی و ئاڵۆزییه‌ك له‌و ناوچانه رووبدات، له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه، چونكه رێككه‌وتن و نزیكبوونه‌وه‌ی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، بۆیه كێشه و ئاڵۆزی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م رێككه‌وتنه ده‌بێت".
رۆژی هەینی (21ـی نیسانی 2023)، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاندبوو، زیاتر لە 400 کەس لە عەرەبی هاوردە لە گوندی پەلکانە بە دار و بەرد، رووبەڕووی هاووڵاتییانی کورد بوونەتەوە و زیاتر لە 10 هاووڵاتی کوردی گوندەکە برینداربوون.
دوای ئه‌مه سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا پەلاماردانی کوردانی پەڵکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە رێگەی ترس و تۆقاندنی سەرکۆنە كرد.