ئايدز ئێرانى تهنى
سەرچاوەیەکی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز بە هۆی پهيوەندیی سێکسييەوە دوو ئەوەندەی پێشوو زیادی کردووە.
K24 – ههولێر:
سەرچاوەیەکی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، گواستنەوەی ڤایرۆسی ئایدز بە هۆی پهيوەندیی سێکسييەوە دوو ئەوەندەی پێشوو زیادی کردووە.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، لە زارى عەلی ئەکبەر سەیياری، جێگری وەزیری تەندرووستییەوە بڵاويكردووهتهوه، لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا رێژەی گواستنەوەی نەخۆشیی ئایدز بە هۆی پهيوەندییە سێکسییەکانەوە دوو ئەوەندەی پێشوو زیادیکردووە و 10 ساڵ پێش رێژەکە 15%بووه و ئێستا بۆ 30% زياديكردووه.
جێگری وەزارەتی تەندروستی، کە لەگەڵ یەکێک لە بەرپرسانی رێکخراوی تهندروستیی جیهانیدا بەشداری پرێس کۆنفرانسێک بوو، گوتی: بە مەبەستی پێشگرتن لە گواستنەوەی ئایدز، هەپاتیت و نەخۆشیەکانی دیکە، چەند ناوەندێکی چاودێریکردنی ژنە سۆزانییەکان دامەرزراون و ئەو ژنانە لەو ناوەندهدا بێ بەرامبەر چارەسەر دەکرێن و فێری چۆنێتیی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان دەکرێن.
سەیياری گواستنەوەی ئایدزی لە رێگەی مادە هۆشبەرەکانەوە بە شەپۆلی یەکەم و هەروەها گواستنەوە بەهۆی پێوەندییە سێکسییەکانەوە بە شەپۆلی دووهەم ناوبردووە.