عێراق سێ هاووڵاتی خۆی لە سوودانەوە گواستەوە بۆ سعوودیە

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

K24 - هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، گواستنەوەی سێ هاووڵاتی خۆی لە سوودانەوە بۆ سعوودیە راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، 25ی نیسانی 2023، ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "سێ هاووڵاتی عێراقی لە سوودانەوە گواسترانەوە و گەیشتوونەتە شاری جەددە لە سعوودیە".

پێشتر ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، گواستنەوەی 14 هاووڵاتی عێراقی لە خەرتومەوە بۆ ناوچەی بەندەری سوودان راگەیاندبوو، هاوکات ئاماژەی بە کوژرانی هاووڵاتییەکی عێراقیش کردبوو لە ئەنجامی رووداوەکانی سوودان.

هاوکات وەزارەتی دەرەوە دوو ژمارەی بۆ هاووڵاتیانی عێراقی لە سوودان تەرخان کرد، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

00249905405402

واتسئاپ/ 002647730550870