کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ راگەیاند.

کەشناسی پێشبینی کردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی چوارشەممە 26/4/2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 26

سلێمانی: 24

دهۆک: 26

کەرکوک: 27

هەڵەبجە: 25

زاخۆ: 26

سۆران : 24

گەرمیان: 29