"لە عێراق خاوه‌ن كۆشك و ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن"
K24 - هەولێر:
وه‌زیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرای دەکات، بەشێک لە خاوەن کۆشک و ئۆتۆمبێلە گرانبه‌هاكان مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە.
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە میانی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، 220 هەزار داواکار بۆ مووچەیەکی خاوەن پێداویستی تایبەت پێشكه‌شكراون و تائێستا ملیۆنێك و 600 هەزار كه‌س ناویان تۆمارکردووه.
بەگوتەی ئەسەدی، هەزاران خاوەن ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و کۆشکی جوان هەیە مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەردەگرن و بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاری لێخۆش‌بوونیان بۆ ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە ده‌ركردووه کە شەش ساڵ زیاترە مووچه وه‌رده‌گرن بۆ راگرتنی مووچەكانیان.