زانيوته ئه‌م هێمايانه‌ى سه‌ر جله‌كانتان ماناى چييه؟
زۆر شتى گرنگمان پێ ده‌ڵێن
له‌سه‌ر زۆربه‌ى جلوبه‌رگه‌كان كۆمه‌ڵيك هێما هه‌ن، به‌ڵام كه‌م كه‌س هه‌يه ماناكه‌يان بزانێت و دركيان پێ بكات، ره‌نگه زۆرجار گوێشى پێناده‌ين و به‌گرنگى نازانين به‌ڵام له‌راستيدا، ئه‌م هێمايانه شتى زۆر گرنگمان بۆ روون ده‌كه‌نه‌وه كه پێويسته هه‌موو كه‌سێك بيزانێت، بۆ ئه‌وه‌ى جله‌كانت به‌پارێزراوى بمێنێته‌وه‌و به‌شێوه‌يه‌كى ته‌ندروست بيانشۆريت.
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه روونكردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌و هێمايانه‌ن كه له‌سه‌ر جلوبه‌رگه‌كاندا ده‌بينرێت:-

.وێنه‌ى ده‌فرێكى له‌م جۆره ماناى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه پيويسته ئه‌م جۆره جله،پله‌ى گه‌رمى ئاوه‌كه‌ى مامناوه‌ند بێت. واتا شله‌تێن

ئه‌گه‌ر خاڵێكى له‌نێودا هه‌بوو، ماناى وايه پله‌ى گه‌رمى ئاوه‌كه له‌سه‌ر جله‌كه‌ت نووسراوه و به‌پێى خاڵه‌كانى ناو ئه‌م ده‌فره ده‌گۆڕێت
بۆ نموونه:
يه‌ك خاڵ = پله‌ى گه‌رمى ئاوه‌كه 30 پله بێت
دوو خاڵ = پله‌ى گه‌رمى ئاوه‌كه 40 پله
سێ خاڵ= پله‌ى گه‌رمى ئاوه‌كه 50 پله

هێماى ده‌فريك ده‌ستێكى تێدابيت، ماناى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه پێويسته ئه‌م جله به ده‌ستى بشورێت، چونكه به‌شووتنگه ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌يه جله‌كانت زيانى به‌رگه‌وێت

ئه‌گه‌ر هێمايه‌كى له‌م شێوه‌يه‌ش هه‌بوو له‌سه‌ر جله‌كانت، ماناى ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك نابێت ئه‌م جۆره جله به وشككه‌ره‌وه وشك بكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێت تا ئه‌و كاته‌ى خۆى وشك ده‌بێته‌وه.

هێمايه‌ك له‌شيوه‌ى مه‌كوى، واتا ئه‌م جۆره جله پيويسته ئوتوو بكرێت، پله‌ى گه‌رميشى به‌پێى جۆرى خاڵه‌كانى ناو مه‌كوه‌كه ده‌گۆرێت بۆنموونه ئه‌گه‌ر خالێك له‌ناو هێماى مه‌كوه‌كه‌دا هه‌بوو، واتا پله‌ى گه‌رمييه‌كه‌ى نابيت زۆر به‌رز بێت، ئه‌گه‌ر دوو خاڵ بوو مامناوه‌نده، ئه‌گه‌ر سێ خاڵ بوو پێويسته پله‌ى گه‌رمى به‌رزبێت.

هێماى سێگۆشه، واتا رێگه پێدراوه ئه‌گه‌ر به‌مادده‌ى سپيكه‌ره‌وه(فاس) بيشۆيت

هێماى سێگۆشه‌يه‌ك ئه‌گه‌ر خه‌تى به‌ناودا هاتبێت، واتا ناتوانرێت هه‌موو جۆره مادده‌يه‌كى سپيكه‌ره‌وه(فاس) بۆ شووشتنى به‌كاربهێنرێت، به‌ڵكو پێويستى به‌جۆره فاسێكه كه رێژه‌ى كلۆرى كه‌م تێدابێت

هێماى سيگۆشه‌يه‌كى له‌م شيوه‌يه، واتا به‌هيچ شيوه‌يه‌ك نابێ ئه‌و سپيكه‌ره‌وه‌يه‌ى(فاس) ئه‌م جۆره جله‌ى پێ ده‌شۆريت كلۆرى تێدابێت