ئەرژەنتین پارەی هاوردەکردنی کاڵاکانی لە چین بە یوان دەدات لە جیاتی دۆلار

دراوی دۆلار و یوانی چینی
دراوی دۆلار و یوانی چینی

K24 - هەولێر

وەزیری ئابووری ئەرژەنتین رایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە نرخی هاوردەکردنی چینی بە یوان بدات لە بری دۆلاری ئەمەریکی، ئەمەش بە مەبەستی سنووردارکردنی کەمبوونەوەی یەدەگی دراوە قورسەکان.

سێرجیۆ ماسا، وەزیری ئابووری ئەرژەنتین لە کۆبوونەوەیەکیدا لە بوینس ئایریس لەگەڵ ژۆ شیاولی باڵیۆزی چین رایگەیاند، ئەرژەنتین لە مانگی داهاتوودا بەشێک لە هاوردەکردنی بە یوانی چینی دەبێت بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دۆلار.

ماسا جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەم میکانیزمە جێگەی یەدەگی دۆلاری ئەرجەنتین دەگرێتەوە.

حکومەتی ئەرژەنتین ئۆپۆزسیۆنی راستڕەوی وڵاتەکەی بە هۆکاری دابەزینی نرخی "پێسۆ"ی دراوی وڵاتەکەی بەرامبەر بە دۆلار تۆمەتبار کرد، هەروەها فەرمانی کردنەوەی لێکۆڵینەوەی دەرکردووە.

نرخی پێسۆ لە بازاڕی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراودا، 227 پێسۆ بەرامبەر یەک دۆلارە، بەڵام لە بازاڕی "شین"دا، دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی.

بازاڕی شین بازاڕێکە کە رکابەرییەکی کەم یان هیچی تێدا نییە.

ماسا ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاری پارەدان بە یوان "یەدەگی ئەرژەنتین" باشتر دەکات.

دەشڵێت: رێگەمان پێدەدات قەبارەی هاوردەکردن و خێرایی بازرگانی نێوان ئەرژەنتین و چین بپارێزین، بەهۆی زیانەکانی کەرتی کشتوکاڵ و بەردەوامی وشکەساڵییەوە ئەم ساڵ هەناردەکردنی ئەرجەنتین دابەزیووە.

Fly Erbil Advertisment