به‌وێنه.. ترسناكترين 4 جۆرى مار له جيهاندا ببينه
له‌كاتى هێرشكردندا زۆر خێران
مار، يه‌كێكه له گيانداره خشۆكه‌كان، نزيكه‌ى 12 هه‌زار 700 جۆر مار له جيهاندا هه‌يه، كه ده‌كرێ مه‌ترسيدارترين 4جۆرى له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ئاماژه پێ بكه‌ين:

1-مارى حه‌رير: ئه‌م جۆره ماره زياتر له كيشوه‌رى ئه‌مه‌ريكا بوونى هه‌يه، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه 2 بۆ 3 مه‌تر خۆى هه‌ڵبدات، زۆربه‌ى توێژه‌ران، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره ماره، مارێكى سامناكه، چونكه ژه‌هره‌كه‌ى زۆر خێرا تێكه‌ڵ به خوێنى مرۆڤ ده‌بێت و راسته‌وخۆ ده‌يكوژێت،هه‌روه‌ها پێيان وايه له‌ساته‌وه‌ختى پێوه‌دانى ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆش دژه ژه‌هريش به‌كاربهێنرێت ئينجا به رێژه‌ى 4% هيواى رزگاربوونى له‌مردن ده‌بێت.

2-مارى پڵينگى: ئه‌م جۆره ماره له كيشوه‌رى ئوسراڵيادا بوونى هه‌يه، ئه‌گه‌ر به هه‌ر كه‌سێكه‌وه بدات له‌ماوه‌ى 30 خوله‌كدا ته‌واوى ژه‌هره‌كه‌ى له جه‌سته‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌ماوه‌ى 6 تاكو 24 كاتژمێر ده‌يكوژێت.
.jpg)
3-مارى ده‌م ره‌ش: زياتر له كيشوه‌رى ئه‌فريقيادا هه‌يه، خێراترين ماره له جيهاندا، به‌جۆرێك توێژه‌ران لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كيان له‌سه‌ر كردووه، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه 20 كيلۆمه‌تر له‌يه‌ك كاتژمێردا ببڕێت، له‌كاتى پێوه‌دانى به‌هه‌ر كه‌سێك 100 تا 120 گرام ژه‌هر ده‌ڕژێنێته جه‌سته‌وه و تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه هه‌رزه‌كارێكى ته‌مه‌ن 10 بۆ 15 ساڵان بكوژێت.

4-مارى فليپينى: ئه‌م جۆره به‌يه‌كێك له جۆره‌كانى مارى كوبرا هه‌ژمار ده‌كرێت، ژه‌هره‌كه‌ى زۆر مه‌ترسيداره، راسته‌وخۆ مرۆڤ هه‌ناسه ته‌نگ ده‌كات و دووچارى مردنى ده‌كاته‌وه.