زه‌ريف: هه‌موومان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ين

وەزیری دەرەوەی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف ھەڕەشەى له‌ وڵاتانى رۆژئاوا كرد و رايگه‌ياند، ئەگەر ھەوڵ بۆ پێشێلكردنی رێككەوتنی ناووكى بدرێت، ھەموو لایەك تێیدا زەرەرمەند دەبن.

K24 – هه‌ولێر:

وەزیری دەرەوەی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف ھەڕەشەى له‌ وڵاتانى رۆژئاوا كرد و رايگه‌ياند، ئەگەر ھەوڵ بۆ پێشێلكردنی رێككەوتنی ناووكى بدرێت، ھەموو لایەك تێیدا زەرەرمەند دەبن.

لەیەكەم ساڵڕۆژی واژووكردنی رێككەوتنی ناووكى لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسیویەتی كە رێككەوتنەكە سەركەوتنی دیپلۆماسی بەسەر ھەڕەشەكاندا بوو.

زەریف دەڵێت ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا بەرامبەر ئێران شێوازە كۆنەكان بەكار بھێنن، ھەر ئەنجامە كۆنەكانیشی لێدەكەوێتەوە. بەوگوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەگەر لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكان كەمتەرخەمی بكرێت، ھەموو لایەك لێی زەرەرمەند دەبن، ئێران دژكردەوەی بەرامبەر ھەموو پێشێلكارییەك دەبێت.