داواى سزاى زياتر بۆ ئێران دهكهن
وەزیری گهنجينهى ئەمریكا دووپاتیدەكاتەوە كە گەمارۆكانی سەر ئێران بەردەوامن، ئەگەر كۆشكی سپی بەپێویستی بزانێت، گەمارۆكان تووندتریش دەبن.
K24 - ههولێر
وەزیری خەزێنەی ئەمریكا دووپاتیدەكاتەوە كە گەمارۆكانی سەر ئێران بەردەوامن،و ئەگەر كۆشكی سپی بەپێویستی بزانێت، گەمارۆكان تووندتریش دەكهن.
رۆژی پێنجشەممە جاكوب لی وەزیری خەزێنەی ئەمریكا لەیەكەم ساڵرۆژی واژۆكردنی رێكەوتنی ئەتۆمی لەنێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆیەك لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردكە ئابووری ئێران لە رێكەوتنی ئەتۆمی زۆر سوودمەند بووە، و ھەناردەكردنی نەوتی زیاد كردووە،و 300 ژمارە بانكی لەبانكەكانی جیھاندا كردۆتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جاكوب لی رایگەیاند گەمارۆكانی پەیوەندیدار بە پشتیوانیكردنی ئێران لە تیرۆر و ھاوكات چالاكییە موشەكییەكانی بەردەوامن، وەزیری خەزێنەی ئەمریكا دەڵێ ئەگەر كۆشكی سپی بەپێویستی بزانێت دەتوانن ئابلۆقهكان سهر ئێران زیاتر بكهین.