قاسم ئەعرەجی و جێنین پلاسخارت دۆسیەی شنگال و کەمپی هۆل تاوتوێ دەکەن

K24 - هەولێر:

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پرسی کەمپی هۆل و چارەسەری بنەڕەتی دۆسیەی شنگال تاوتوێ دەکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، لە دیداری نێوان قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دۆسیەکانی کەمپی هۆل لە سووریا و شنگال تاوتوێ دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا جەختیان لە گرنگی کارکردن بۆ کاراکردنی ڕێوشوێنەکانی چارەسەرکردنی دۆسیەی شنگال و بەرەوپێشبردنی ئاشتەوایی کۆمەڵگە و ڕەخساندنی هەلومەرج بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە قەزای شنگال کردووەتەوە.