ئه‌مريكا: له موسڵ ناكشێينه‌وه
به‌رپرسانى عێراقى دژى هاتنى هێزى ئه‌مريكايى هه‌ڵوێستيان ده‌ربڕيوه.
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى موسڵيان له ده‌ست چه‌كدارانى داعش رزگاركرد، به خێرايى ناكشێنه‌وه.
فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندى سوپاى ئه‌مريكا جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤوتێل رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌مريكاييه‌كان پێشبينى ئه‌وه نه‌كه‌ن، سوپاكه‌يان به خێرايى له موسڵ ده‌كشێته‌وه.
گوتيشى: ئه‌و شته‌ى نامانه‌وێت بيكه‌ين ئه‌وه‌يه سه‌ركه‌وتن رابگه‌يه‌نين و خۆمان بكشێينه‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت كاره‌كه‌مان ته‌واو بكه‌ين و به به خێرايى ناكشێينه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى پێشتر راگه‌يه‌ندرابوو، هێزى زياتر بۆ عێراق پێويسته.
دوێنێ ڤۆتێل سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم كۆبوويه‌وه.
بارزانى له تويتێكدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردبوويه‌وه، ئاشكرايكردبوو، له‌گه‌ڵ ڤوتێل پرسى رزگاركردنى موسڵيان تاوتوێكردووه.
ڤوتێل رۆژێك پێش ئه‌وه‌ى بێته هه‌ولێر گه‌يشتبووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى و وه‌زيرى به‌رگرى خالد عوبێدى كۆبوويه‌وه.
سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌مريكا رايگه‌ياند، 560 سه‌ربازى ره‌وانه‌ى گه‌ياره كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارى رزگاركردنى موسڵ بكه‌ن.
به‌رپرسانى عێراقى دژى هاتنى هێزى ئه‌مريكايى هه‌ڵوێستيان ده‌ربڕيوه.