ئۆکرانیا لە خێرسۆن ئامادەکاری بۆ هێرشی پێچەوانە دەکرێت

هێزەکانی ئۆکرانیا لە خێرسۆن
هێزەکانی ئۆکرانیا لە خێرسۆن

K24 - هەولێر:

بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ هێرشی پێچەوانە، لە شاری خێرسۆن 58 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ راگەیێندرا.

ئۆلێکساندەر پرۆکودین، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی سەربازی خێرسۆن رایگەیاند، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانیان، لە ئێوارەی رۆژی هەینی بۆ ماوەی 58 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیێنرێت و هیچ کەس بۆی نییە بەشەقامەکاندا هاتووچۆ بکات.

ئامادەکارییەکانی سوپای ئۆکرانیا بۆ هێرشی پێچەوانە چڕکراونەتەوە و لیواکانی بەشدار لە ئۆپەراسیۆنەکە خراونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە چەند هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکات.